پیتۆڵ

کتێبخانەی سیمینار و محازەرە بۆ مامۆستایان، ڕاهێنەران، پەروەردەکاران و پەروەرشیاران. هەموو فایلەکان بە PDF و PowerPoint، بێ بەرامبەر.

بە سەرپەرشتیی ئاسۆ عەلی محەمەد (گەڵاڵی)

0سیمینار
0فایل
0پێشکەشکار

پیتۆڵ چییە؟

پیتۆڵ شوێنێکە بۆ کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی سیمینار و محازەرەی پەروەردەیی. ئامانجی ئەوەیە هەر مامۆستا و ڕاهێنەرێک بە ئاسانی ئامادەکارییەکی باشی دەست بکەوێت و کاتی خۆی بۆ پێشکەشکردن تەرخان بکات.

  • PDF بۆ خوێندنەوە و چاپکردن.
  • PowerPoint بۆ پێشکەشکردن. دەتوانیت دەستکاری بکەیت و ناوی خۆتی تێدا بنووسیت.

مەرجەکانی بەکارهێنان

  • بەکارهێنانی بێ بەرامبەرە بۆ وانە، سیمینار و ڕاهێنان.
  • دەتوانیت ناوی خۆت زیاد بکەیت. تکایە ناوی دانەری ڕەسەنیش لەسەر سڵایدەکان بهێڵەرەوە.
  • فرۆشتنی فایلەکان ڕێگەپێدراو نییە.

سیمینارت هەیە؟

ئەگەر دەتەوێت سیمینار یان محازەرەکەت لە پیتۆڵ بڵاو بکرێتەوە، فایلەکە (PDF یان PowerPoint) لەگەڵ ناونیشان، ناوی خۆت و کورتەیەک بنێرە. دوای پێداچوونەوە دادەنرێت.